Accessibility links

به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ باکووری خوراسان دوو که‌س مردوون


بوومه‌له‌رزه‌ له‌ باکووری خوراسان
بوومه‌له‌رزه‌ له‌ باکووری خوراسان

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ توانایی 5.7 له‌ سه‌ر ده‌ پله‌ له‌ شاری پێش قه‌ڵا له‌ هه‌ریمی باکووری خوراسان دوو که‌سی کوشتوه‌ و لانی که‌م 225 که‌سیش بریندار كڕذووه‌. برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌ ڕاگوێزراون، ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی ئیرنا، ئاژانسی فه‌رمی ئێران ، ڕاپۆرت کراوه‌.

کۆمه‌ڵی مانگی سوور گوتی، هه‌ر ده‌ستبه‌جێ دوای بوومه‌له‌ڕزه‌که‌37 تیمی گه‌ڕان و ڕزگارکردن رۆژی شه‌مه‌ بۆ ئه‌و هه‌ریمه‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌ ناردوون.

وه‌ک مانگی سوور ده‌ڵێت زۆربه‌ی بریندار و زیندووماوان بۆ خێوه‌تان گوێزراونه‌وه‌.

بوومه‌له‌رزه‌که‌ ‌ تا 11 کیلومتر له‌ قوڵایی زه‌وی داوه‌.

ئێران له‌ سه‌ر ئه‌و هێڵانه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی بوومه‌له‌رزه‌ ده‌بێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG