دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدئۆیکە لە لێدوانەکانی بێ ڕێزانەی مامۆستایەکی ئەدەبیات لە زانکۆی ئازادی زاهدان بە نەتەوەی بەلۆچ، خۆپێشاندان لە بەرامبەر ئەو زانکۆیە بەڕیوەچوو.
بە پێێ وینەکان و هەواڵەکانی بڵاوکراوە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، شەمە خۆپێشاندەران لە پێش زانکۆ کۆبوونەوە و پاشان چونە نێو زانکۆ.
هەندێک لە ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە هێزەکانی پولیس چونەتە نێو زانکۆ و بەشی ئاسایش لە شاردا بڵاوبۆتەوە. هەروەها دۆخی شار لە پلەیەکی نائاسایی دایە.
بە گوێرەی دەزگاکانی نێوخۆی ئێران، ئەو ماموستای زانکۆیە لە سەر بڕیاری دادستانی ئوستانی سیستان و بەلوچیستان دەزگیر کرا.
ئەو لە چەند گرتە ڤیدئۆ یەکدا کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرانەوە، سوکایەتی بە نەتەوەی بەلوچ و شار و مەندی سونی دەکات.
سەرپەرستی زانکۆی ئازادی زاهدان ڕایگەیاندوە کە ئەو ماموستایە لە کارەکەی هەڵپەسێردراوە.
سوکایەتییەکانی ئەو ماموستایە لە دەمێکدا بڵاودەکرێنەوە کە خەڵکی سونی لە سیستان و بەلوچیستان بەردەوام لە بەرامبەر جیاوازی دانان و کردارەکانی سنوردارکردن لە لایەن ناوەندەکانی حکومەتی بۆ سەر ئەوان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.