یه‌ک له به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ی ره‌گزنامه له ئێران ڕایده‌گه‌ینێت که شیوه و قه‌واره‌ی ژیانی هاوبه‌شی خێزانی له ئێران گۆراوه و له گه‌ڵ که‌م بونه‌وه‌ی رێژه‌ی هاوسه‌رگیری و هاوکات زیادبونی رێژه‌ی جیابونه‌وه‌و ته‌ڵاق وه‌رگرتن، رێژه‌ی بنه‌ماڵه تاکه که‌سیه‌کان‌و هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که ته‌نیا باوک یان دایکی تێدایه ڕو له زیاد بونه.
به پێی ئه‌و ئامارانه به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ره‌گزنامه ئاماژه‌ی پێداوه، رێژه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه که ژنێک به ته‌نیایی‌و بێ هاوسه‌ر سه‌رپه‌رشتی ده‌کات 12 له 100ی بنه‌ماڵه‌کان ده‌گرێته خۆی. ئه‌مه له حالێکدایه که ژنان به رێژێه‌کی زۆر که‌متر له پیاوان له ئێران ده‌ستیان به ئێش ده‌گات‌و وه‌ک ژن‌و به تایبه‌ت ژنی بێ هاوسه‌ر زه‌ختی زۆری کۆمه‌ڵایه‌تیشیان له سه‌ره.
پرسیار ئه‌وه‌یه که هۆگه‌لی سه‌ره‌کی ئه‌م گۆڕانکاریه له قه‌واره‌ی ژیانی خێزانی له ئێران چیه‌و ئه‌م گۆرانکاریه وه‌ک خۆی چۆن به گشتی له کۆمه‌ڵگادا له باری کولتوری و ئابوری‌وه گۆڕانکاری دروست ده‌کات؟
به‌رێز شه‌هاب‌الدین شێخی، فمینیست و چاڵاکی مافی ژنان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه که بنه‌ماڵه یه‌ک له‌و دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایتیانه‌یه که له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری له بورای ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری، خۆیان ده‌گۆرن و به پێی ده‌ستور ناکرێت قه‌واره‌که‌ی ئه‌و جۆره که ده‌سه‌ڵات حه‌زی لێیه بمێنیته‌وه.