Accessibility links

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران یەک ملیۆن تێدەپەڕێنێت


بەپێی داتا فەڕمییەکان ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران یەک ملیۆنی تێپەڕاند، لەکاتێکدا حکومەتی وڵاتەکە تاوتوێی کەمکردنەوەی ئەو ڕێوشوێنانە دەکات کە لە بەشێکی زۆری وڵاتەکەدا بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئحێران سیما سادات وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13,922 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان بەرزبۆوە بۆ 1003494 کەس.

لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دووبارە زیادیکردەوە.

هەروەها لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا لە ئێران 49,348 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ فراسن پرێس

XS
SM
MD
LG