Accessibility links

لە تەنها یەک ڕۆژدا ئێران زیاتر لە 17 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکات


بەپێی ئەو ژمارانەی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردۆتەوە، وڵاتەکە لە ماوەی یەک ڕۆژدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران سیما سادات لاری وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17,430 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لەو وڵاتەدا دوای ئەوەی لە 28 ی مانگی 11ی ڕابردوودا 14,051 حاڵەتی توشبوون تۆمارکرا.

هاوکات سیما سادات ئاماژەی بەوەدا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 174 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا 63,506 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ئێران تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG