Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گەیشتە 2,757


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە کەناڵی فەڕمی وڵاتەکەی وت ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتە 2,757 کەس، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 117 کەسی تر گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەشی بەوەدا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە بەرز بۆتەوە بۆ 41,495 کەس.

کیانوش جەهانپوری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی " لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 117 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 3,186 کەسی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون." هەروەها داواشی لە ئێرانیەکان کرد لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG