Accessibility links

سەرۆکایەتی ئێران: ئێران و چین جەخت لە هاریکاری نێوانیان دەکەنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا


ماڵپەڕی فەڕمی سەرۆکایەتی ئێران بڵاویکردەوە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی چین شی جین پینگ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا جەختیان لە پێویستی هاریکاری نێوانیان کردۆتەوە لە شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان.

هەروەها ڕۆحانی داوای لە سەرۆکی چین کردووە یارمەتیدەر بێت لە کۆتای هێنان بە سزاکانی ئەمەریکا کە بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن کۆسپێکی زۆری خستۆتە بەردەم هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێران زیاترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران کیانوش جەهانپور لە بەیاننامەیەکدا وتی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەدا بەرزبۆتەوە بۆ 5,806 کەس.

ئەوەشی خستەڕوو کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 91,472 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG