Accessibility links

ئێران دەڵێت ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کار بکات بۆ ئاشکراکردنی پلانێکی ساختە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

ئێران وتی ئامادەیە کار لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بکات بۆ ئاشکراکردنی پلانێکی ساختە و خراپ دوای ئەوەی بەرپرسانی بەلجیکا وتیان دیبلۆماتکارێکی ئێرانی دەستگیرکراوە بەهۆی ئەوەوە کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت پلانی هێرشێکی لە فەڕەنسا داڕشتبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە تویتەر نوسیویەتی " ئێران بە هەموو شێوەیەک هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و تیرۆر شەرمەزار دەکات، وە ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کار بکات بۆ ئاشکراکردنی پلانێکی ساختە و خراپ."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی دووشەممە بە سەردانێکی فەڕمی گەشتی کرد بۆ نەمسا و سویسرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG