بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به بڵاو کردنه‌وه‌ی شانۆیه‌کی ته‌نز له به‌رنامه‌یه‌کی منداڵان له ئێران‌دا، شه‌پۆلێکی خۆپیشاندان له ژماره‌یه‌ک شار‌و شارۆچکه‌ی تورک نشینی کۆماری ئێسلامی ئێران‌دا ده‌ستی پێکردووه. ئه‌و شانۆیه وه‌ک خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن سوکایه‌تیه‌کی ئاشکرا به نه‌ته‌وه‌ی تورکی ئازه‌ربایجانی له ناوخوی ئێران‌دا ده‌کات.
خۆپیشانده‌ران له ته‌ورێزو ورمێ و زه‌نجان و زۆر شارۆچکه‌ی تورک نشینی‌ترله ئێران ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌یان به ڕه‌گه‌زپه‌رستی و سوکایه‌تی کردن به تورکه‌کان تاوانبار کردووه. له ده‌رنجامی خۆپیشانه‌کان‌دا چه‌ند که‌س بریندار بون و ده‌یان که‌سیش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کراون.
به‌ڵام ئه‌مه یه‌کم جار نیه که چاڵاکان و جه‌ماوه‌ری که‌مایتیه ئتنیکیه‌کان له ئێران ده‌ڵێن له لایه‌ن دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی ئێران و له زاری هونه‌رمه‌ند و پێشکه‌ش کار و میوانانی به‌رنامه‌کانی رادیو و ته‌له‌فزیۆنی ئێران سوکایه‌تیان پێ ده‌کرێت و یان ناوه‌رۆکی دراما و فیلمه‌کان هه‌ڵگری جۆرێک به سوکی ڕوانین بۆ ئه‌وانه.
له کورد و تورک و عه‌رب و به‌لوچ و لوری به‌ختیاری ئه‌م سکاڵا‌یان هه‌یه. هه‌ندێک له ڕۆشنبیران و هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ری ئه‌م که‌مایه‌تیانه‌ش ده‌ڵێن ئه‌م سوکایه‌تی کرد‌نانه ره‌نگدانه‌و‌ه‌ی سیاسه‌تی ناسیونالیستی فارس مێحوری کۆماری ئێسلامی ئێرانه‌و له چوارچێوه‌ی کۆلتوری‌و قه‌واره‌ی سیاسی سیسته‌می تاقه زمانی و تاقه نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌دا ریشه‌ی هه‌یه.
له به‌رانبه‌ریش‌دا، هه‌ندێک له چاودێران که زۆربه‌یان به ره‌گه‌ز فارسن ده‌ڵێن زۆرجار یان سوکایه‌تی به هیچ که‌مایه‌تیک نه‌کراوه و کیشه‌که ته‌نیا له‌وه دایه که خۆپیشانده‌ران زمانی ته‌نز و دراما تێناگه‌ن و یان ئه‌گه‌ر شتێکی ناشرینیش له به‌رنامه‌یه‌ک دا بوبێت ئه‌مه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی تاکه که‌سیه و پێوه‌ندی به سیاسه‌تی گشتی و ناوه‌ندی کۆماری ئێسلامی و یان ناسیونالیزمی ئێرانی‌وه نیه. هه‌روه‌ها تورکی ئێران ئازه‌رین و عه‌ره‌بی ئێرانیش عه‌ره‌ب زمانن و ئێران تورک و عه‌ره‌بی به ره‌گه‌زی نیه و پێویست ناکات هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب زمان یان ئازه‌ری ئێران بۆ شتی ئاوا خۆیان ئاڵوز بکه‌ن.
به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه که زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که پێیان ده‌کوترێت ئازه‌ری یان عه‌ره‌ب زمان خۆ به تورک و عه‌ره‌ب پێناسه ده‌که‌ن و خۆیان به ئامانجی ئه‌و سۆکایه‌تیه ره‌گزیانه ده‌زانن که هه‌و‌مو ساڵێک چه‌ند ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی سه‌ر شه‌قامه‌کان یان له توره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی لێ ده‌که‌وێته‌وه. ئێسته پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که هۆ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌م کێشه که زۆر جار وه‌ک قه‌یران ده‌نوێنێت چیه؟ ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به پێشکه‌وتویی یان دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگاوه له بواری ئابوری و سیاسیه‌وه هه‌یه یان خود قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند زمانه و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی به زاتی خۆی هه‌ڵگری کێشه‌ی وایه.
له بواری یاسایه‌وه چی؟ ئایا له یاسای ئێران‌دا یان ئه‌و کۆنوانسیونانه ئێران پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوه له‌م باره‌یه‌وه هیچ ڕۆڵێک پێش بینی کراوه؟ سوکایه‌تی کردن به زمان و کۆلتور و مێژوی که‌مایه‌تیه ئتنیکیه‌کان له ئێران وه‌ک تاوان پێناسه ده‌کرێت یان نا؟
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌و‌ته‌دا ئه‌م پرسیارانه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ریزان دوکتور ئه‌حمه‌د مۆحه‌مه‌دپورکۆمه‌ڵناس و مامۆستای زانکوی واندربێلت له ولایه‌تی تێنێسی ئه‌مه‌ریکا و کاکه مۆختار زارعی یاسا ناس و ڕۆژنامه نووس له کوردستانی ئێران‌دا تاوتۆ کردوه.