سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت له پشتی ئه‌و هێرشه بووه که شه‌مه کرایه سه‌ر هه‌ر دوو باره‌گای دیمۆکڕات و لانی که‌م 11 که‌سی کوشتووه.
له لێدوانێکی یه‌کشه‌مه 9ی سێپتا‌مبر دا که ئاژانسی فارس نیوز بڵاوی کردۆته‌وه ئه‌و سپایه ده‌ڵێت به حه‌وت موشه‌کی مه‌ودا کورتی زه‌وی به زه‌وی هێرشی کردۆته سه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و ناوه‌ندێکی مه‌شق پێکردنی دێمۆکڕاته‌کان که له ئاکام دا لانی که‌م 11 که‌سی کوشتوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له ئه‌و هێرشه‌دا له "یه‌که‌ی ئاسمانی سپا و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان" که‌ڵکی وه‌رگرت.
له لایه‌کی دیکه‌وه حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له دواین ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژی شه‌مه‌ی دا ده‌ڵێت، " لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە ١٥ کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە ٤٠ کەسیش بریندار بوون."
هه‌روه‌ها حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان له ڕاگه‌یه‌ندراوێک دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که له هێرشی موشه‌کی ڕۆژی شه‌مه دوو پێشمه‌رگه‌یان له فێرگه گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌و حیزبه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ڕه‌خنه له لایه‌نه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێت که له به‌رامبه‌ر هێرشی چاوه‌ڕوان کراوی کوماری ئیسلامی کارێکیان ئه‌نجام نه‌دا چونکه پێشتر، "ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە رێکەوتی ٢٠١٨/٧/٢٦ی زایینی بیروڕای گشتی، وڵاتانی رۆژئاوایی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ... لە هەڕەشەکانی فەرماندەرانی سپای پاسداران بۆ هێرش بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی بنەماڵەکانی ئەوان ئاگادار کردبووە و داوای لێکردبوون کە زەخت بخەنە سەر ئەو رێژیمە بۆ پاشگەزکردنەوەی لەو هێرشە چاوەڕوانکراوە..."
هه‌روه‌ها حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ده‌ڵێت که له هێرشی ڕۆژی شه‌مه بۆ سه‌ر "قه‌ڵای دێمۆکڕات " ده‌ڵێت که دوو پێشمه‌رگه‌یان بێ سه‌ر و شوێنه و هێشتا شوێنه‌وارێکیان لێ نه‌دوزیونه‌وه.