Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: ئێران لە پشتی ئەو هێرشانەوە بووە کە کرانە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودی


Ahmad Eskandari

من پێموایە قسەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپەیۆ و حوسیەکان سەبارەت بەوەی کە کێ ئەنجامدەری هێرشه‌کانی کرانە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودی، هەردووکیان راست دەکەن.

چەندان سەرچاوەی هەواڵی باس لەو هێرشانە دەکەن کە دوێنێ شەممە کرانە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە. ئەوەتا وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئێران بە دەست هەبوونی لەو هێرشانەدا تۆماتبار دەکات.

هاوکات وتەبێژی لەشکری حوسیەکانی یەمەن دەڵێت؛ ئێمە ئەو هێرشانەمان کردوە و بەردەوامیش دەبین ئەگەر هاوبەندی عەرەبی بە رابەرایەتی سعودیە لە بە ئامانجکردنی هێزەکانمان لە یەمەن بەردەوام بێت.

ئەحمەد ئەسکەندەری شیکاری کاروباری سیاسی ئێران دەڵێت ئەوەی ئێران لە ناوچەکەدا جێبەجێی دەکات لە ئاکامی ئەو گوشارە ئێجگار زۆرەیە کە ئەمەریکا خستویەتیە سەر ئێران. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە ئەحمەد ئەسکەندەری شارەزا و لێکۆڵەی سیاسی لە کاروباری ئێراندا سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:03 0:00


XS
SM
MD
LG