Accessibility links

حیزبی دێمۆکڕات: "شەهیدانی موشەکبارانەکەی قەڵای دێموکرات بە خاک سپێردران."


وەزارەتی دەرەوەی عێراق و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم و بەشێك لە فڕاكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان بەیاننامەیان لەبارەی ڕووداوی هێرشكردنە سەر بارەگاكانی هه‌ر دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکڕات، بەیاننامەیان بڵاوكردەوە.

دوای ئەوەی كە ڕۆژی شەمە حیزبی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەی پلێۆمی حیزب دەبن لە نێو بارەگاكەیان بە نێوی قەڵای دیموكرات لە شاری كۆیە ، كۆماری ئیسلامی بە موشەكی دوور مەودا شوێنی كۆبوونەوە و بنكە و بارەگاكانی تری هەردوو بارەگای حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستان و حیزبی دێمۆکڕاتی كوردستانی ئێران دەكاتە ئامانج كە بەو هۆیەوە 17 كەس گیانیان لە دەستدا و تا دێت ژمارەی ئەو كەسانەی كە گیان لە دەست دەدەن زیاتر دەبێت و هەروەها زیاتر لە 40 كەسی تریش برینداربوون.

پەنابەرانی نێو كەمپی ئازادی دوای ئەوەی كە كەمپەكەیان لە به‌ر مه‌ترسی موشەكی كۆماری ئیسلامی بەجێهێشتبوو، ڕۆژی یەكشەممە زوربەی هەرە زوریان گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی ڕۆژانەیان لە نێو كەمپەكە لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە دانیشتووانی كۆیە و ئەندام و كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆکڕاتی كوردستان و حیزبی دێمۆکڕاتی كوردستانی ئێران تەرمی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ئەو بۆردومانەی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەستدا لە گۆڕستانی ئازادی شاری كۆیە، كە تایبەتە بە پەنابەران و ئەندام و كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه،‌ بەخاك سپێردران.

لەبارەی دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر برینداربوون و ڕەوشی تەندرۆستی ناوبراو ،فوئاد بەگی نوێنەری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە دەنگی ئەمەریكای گوت ڕەوشی تەندرۆستی كاك مستەفا بەرەو باشتر دەچێت ، هه‌رچه‌ند دەنگی ئەمەریكا هەوڵی زوری دا پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مستەفا بگرێت، بەڵام پێیان ڕاگەیاندین بەهۆی ئەوەی كە لە ژێر چاودێری پزیشكە لە ئێستادا ئەو دیدارە ناكرێت.

رێورەسمی بە خاك سپاردنی ئەو كەسانەی كە گیانیان لە دەستداوە كاتژمێر دوازدە تا یەك و نیوی دوای نیوەڕوو بەردەوامی هەبوو بەڵام دور لە چاوی كامیراكان بووە و بە هیچ شێوەیەك ڕێگا بە ئێمەی ڕۆژنامەنووسان نەدرا ڕوماڵی ناشتنی تەرمی ئەو كەسانە بكەین. دوای بەدواداچوونی ئێمە لەبارەی هۆكاری ئامادەنەبوونی ئێمە بۆ ڕوماڵ، كاربەدەستانی ئەو دوو حیزبە بۆ دەنگی ئەمەریكا هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە که‌ ڕووداوی نەخوازراوی تر لێنەكەوێتەوە چونكە هێشتا ئەو ناوچەیە مەترسی لەسەرە بەهۆی ئەوەی كە ترسیان لە دووبارەبوونەوە ڕووداوی هاوشێوەی ڕۆژی شەممە هەیە. ئه‌وان گوتیان لەكاتی ئامادەبوون و كۆبوونەوەی لەو جۆرە و ڕوماڵی میدیا كۆماری ئیسلامی بە دەرفەتی بزانێت بۆ هێرشكردنە سەر شوێنی ئامادەبوونی ئەوخەڵكه‌.

ڕووداوی هێرشكردنە سەر بارەگای حیزبە كوردیەكان لە شاری كۆیە كاردانەوەی زوری ناوخویی و جیهانی بە دوای خویدا هێنا. وەزارەتی دەرەوەی عێراق و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم و بەشێك لە فڕاكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان بەیاننامەیان لەبارەی ڕووداوی هێرشكردنە سەر بارەگاكانی هه‌ر دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکڕات، بەیاننامەیان بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند كە پێویستە ڕووداوی هاوشێوەی وه‌ک كۆیە دووبارە نەبێتەوە و سنورێك بۆ ئەو هێرشانە هەبێت.دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان دەڵێت ئه‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و یاسای نێو ده‌وڵه‌تی و مرۆیی و په‌یوه‌ندی دێپڵۆماسی و عورفی نێوده‌وڵه‌تیه ‌و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكه. هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و شوێنه‌ی بۆدومان كراوه‌ ئه‌گه‌رچی باره‌گای لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی تێدایه‌ له‌هه‌مان كاتدا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵه‌ وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر له‌وێش كه‌مپی تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌رانی كوردانی رۆژهه‌ڵات هه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتی مه‌ده‌نین.ئه‌وه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كاتده‌بێت له‌كاتی شه‌ڕو جه‌نگ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵ و به‌ساڵاچو پارێزراو بن و هه‌روه‌ها ده‌بێت ژینگه‌و دارستانیش پارێزراو بێت به‌لام له‌و ڕووداوه‌ چه‌ندين ژن و مندال شه‌هیدو برینداربون و ژینگه‌و دارستانی ئه‌و شوینه‌ش سوتاون. پێویسته‌ داواكاری گشتی بێته‌ سه‌رخه‌ت و دۆسیه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ بكاته‌وه‌و به‌دوا داچونی بۆ بكات و هەروەها داوا ده‌كه‌ین نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن له‌ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و پرسه‌و پاراستنی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر مه‌ترسی و هێرش و پێشیلكاریه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ و دیاری كردنی ئایینده‌و چاره‌نوسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئێرانی كه‌ له ‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و داوا له‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی بگه‌یننه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و كه‌مپانه‌و ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه.

بەشێك لەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە بەرپرسیارەتیان هەبووە لە نێو حیزبەكانیان، لەوانە سوهەیلا قادری بەرپرسی یەكێتی ژنانی حیزبی دیموكراتی كوردستانە و برایم زێوەیی بەرپرسی پەیوەندیەكانی حیزبی دێمۆکڕاتی كوردستان لە هەولێر و هەروەها نەسرین حەداد، هاشم عەزیزی، كەریم مەهدەوی و رەحمان پیرۆتی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانن که‌ بەهۆی ڕووداوەكەی نێو قەڵای دیموكرات گیانیان لە دەستدا.

وتووێژ له‌ گه‌ڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م به‌ خاک ئه‌سپاردنه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:20 0:00

XS
SM
MD
LG