Accessibility links

ئێران داوا لە ئەوروپا دەکات بێنە سەر خەت بۆ ڕگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

ئێران ڕەخنەی لەو سزایانە کرد کە ئەمەریکا بەنیازە بیسەپێنێت بەسەر وڵاتەکەدا و داوای لە ئەوروپا کرد بێنە سەر خەت بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، بەڵام ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کە ناتوانرێت زۆر شت بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتە ئابوورییەکانی ئەمەریکا.

ڕۆژێک دوای ئەوەی واشنتن هەڕەشەی سەپاندنی توندترین سزای کرد بەسەر ئێراندا، بەرپرسە سەربازییە باڵاکانی ئێران لەدژی ئەو هەڕەشەیەی ئەمەریکا لێدوانیاندا.

دوای دوو هەفتە لە کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، ئەمەریکا داوای لە ئێران کرد واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت و هەروەها لە جەنگی ناوخۆی سوریا بێتە دەرەوە لەگەڵ کۆمەڵێک داواکاری تردا، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تاران و واشنتن دووبارە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێراندا وتی تەنها ڕێگە بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئەوەیە کە ئەو وڵاتە ئەوروپییانەی کە لە ڕێکەوتنەکەدا هەن ڕووبەڕووی ئەمەریکا ببنەوە.

دەزگای هەواڵی تەڵەبە لە زاری سەرۆکی لیژنەکە عەلائەدین بروگەردیەوە بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ دەبێت ئەوان هێزی خۆیان دەربخەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکانی ئەمەریکادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG