Accessibility links

ئێران ئاماده‌کانی بۆ به‌ره‌نگاری هێرشی ئاسمانی ده‌کات


ژنرال باقری، فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی له‌شکری ئێران له پەراوێزی سه‌ردانی پێشانگای "ده‌ستکه‌وته‌کان و تواناکانی ئاسمانی سۆپای ئێران" له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌ختی کرده سه‌ر گرینگی پەدافه‌ندی ئاسمانی بۆ هێزه‌کانی سه‌ربازی ئێران وتی: "به پێی گۆڕانی شێوازی هه‌ڕه‌شه‌کان دژی کۆماری ئێسلامی ئێران، ئێشتا ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانی و مووشکی ته‌نیا ڕێگای هیرش کردنی دوژمن بۆ سه‌ر خاکی ئێرانه و هه‌ر بۆیه سۆپای ئێران له‌م بواره‌دا چالاکی زیاتر بوه."

ژنرال باقری هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئاسایشی ئاسمانی ئێران به شیوازێکی باش پارێزراوه و سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هێرشێک بکرێته سه‌ر ئێران ئه‌م هێرشه له سه‌ر زه‌ویه‌وه نابێت چونکه هێزه‌کانی زه‌وینی ئێران ئاماده‌ی زۆریان هه‌یه و دوژمنانی ئێران ئه‌وه ده‌زانن و له ترسی هەزینه‌کانی هێرشێکی ئاوا ناوێرن هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران.

XS
SM
MD
LG