Accessibility links

باڵیۆزی ئه‌فغانستان بۆ ئێران: 13 ئه‌فغانی له‌ ڕووداوی فڕۆکه‌ی یوکڕاینی دا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌


هه‌روه‌ها گوتی که‌ کومیته‌یه‌کیان پێک هێناوه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی دان و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان و یارمه‌تی به‌ بنه‌ماڵه‌کانی قوربانیان، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌فغانستان له‌ گه‌ڵ ئێرانییه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی دان.

به‌ گوێره‌ی وتووێژێکی به‌شی ئه‌فغان له‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌ گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌فغانستان بۆ ئێران غه‌فوور لیوال کراوه‌ ژماره‌یه‌ک ئه‌فغانی له‌ نێو ئه‌و فڕۆکه‌ی یوکراینی دابوون که‌ چه‌ند ڕۆژ پێش سوپای پاسداران به‌ مۆشه‌ک لێیان دا و له‌ ئاکام دا هه‌ر 176 مسافری نێو فڕۆکه‌که‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا.

باڵیۆز لیوال له‌ وتووێژه‌که‌دا وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت که‌ له‌ سه‌ره‌تادا ئێمه‌ لیستێکی 10 که‌سی له‌ ئه‌فغانیمان پێ گه‌یی که‌ له‌ فڕۆکه‌که‌دا کوژراون، واتا 4 ئه‌فغانی و 6 که‌سی به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانی و وڵاتی سوێد. به‌ڵام پاشان ئاگادارکراینه‌وه‌ که‌ 3 که‌س له‌ ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا پێیان وابوو که‌ ئاڵمانی بن، بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانی به‌لام له‌ ئاڵمان ده‌ژیان. بۆیه‌ سه‌رجه‌م لیستی قوربانییه‌کانی ئه‌فغانی ده‌گاته‌ 13 که‌س.

به‌رێز لیواڵ ئاماژه‌ی پێدا که‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ته‌رمه‌کان زۆر شێواون و ناسینه‌وه‌یان به‌ گرفته‌ له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی دان که‌ به‌ یارمه‌تی ئه‌وان و له‌ ڕیگای نموونه‌ هه‌ڵگرتن له‌ دی. ئێن. ئه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌رمه‌کان بناسێنین.

به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له‌ ئێران دا ده‌ژین، باڵیۆز لیوال ده‌لێت پێی وایه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ کاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌ سه‌ر په‌ناخوازانی ئه‌فغانی نه‌بووه‌. گوتیشی ئه‌و ڕووداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌تی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ و بابه‌تێکی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و پیشنیارمان بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی له‌ ئێران دا ده‌ژین ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ خۆیان دوور رابگرن و به‌ بنه‌ماڵه‌کانی خۆیان ڕابگه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی گوته‌کانی دا جه‌ختی کرد که‌ ئامۆژگاری کارمه‌ندانی خۆمان کردوه‌ که‌ تیشک بخه‌نه‌ سه‌ر کاری ڕۆژانه‌یان و له‌ سه‌ردانێک که‌ پێویست ناکات خۆی لێ ببوێرن. هه‌روه‌ها ملیۆنها ئه‌فغانی له‌ ئێران دا ده‌ژین و پیویسته‌ ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌ گه‌ڵیان هه‌بێت. پێم وایه‌ ئێمه‌ ده‌بێت زیاتر له‌ که‌سانی تر هه‌وڵ بده‌ین.

XS
SM
MD
LG