Accessibility links

گومانەکان لەسەر خواستی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژی ناوکی


هیواکان خێرا کاڵ دەبنەوە بۆ گەڕانەوەی تاران بۆ گفتوگۆی ناوکی ڕژد. کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا هەفتەی ڕابردوو شکستیان هێنا بۆ ڕازیکردنی ئیدارەی نوێی توندڕەوی ئێران بۆ ڕێککەوتن لەسەر وادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤییەنا بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 ی زلهێزانی جیهان لەگەڵ تاران.

لەوەتای هەڵبژاردنەکانی چوار مانگ لەمەوبەری ئێران کە تیایدا مەلای توندڕەو ئیبراهیم ڕەئیسی بوو بە سەرۆکی ئێران، تاران دەڵێت ئامادەیە بەم زووانە دەست بە وتووێژەکان بکاتەوە بەڵام خۆی لاداوە لە دەستنیشانکردنی وادەیەکی دیاریکراوە بۆ دەستپێکردنەوەکە. لەهەمان کاتیشدا کاربەدەستانی ڕۆژئاوا زۆر زیاتر نیگەرانن لەمەڕ چالاکییە ناوکییەکانی ئێران.

شیکەرەوەکانی ئاسایش لەو بڕوایەدان هەتا مانگێکی تر ئێران دەتوانێت ئەوەندە یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاستبەرز کۆبکاتەو کە بەشی بۆمبێکی ناوکی بکات. کات لەدەستدەچێت و ئیسرائیلیش لە پشتی پەردەوە داوا لە بەڕێوەبەرایەتی بایدن دەکات پلانی دووهەمیش دابڕێژێت بۆ ڕێگەگرتن لەوەی ئێران ببێت بە وڵاتێکی خاوەن چەکی ناوکی.

هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە ڕاگەیاندنێکی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاڵۆز بوون کە گوتی وتووێژکەری باڵای ناوکی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوە عەلی باقری کەنی، ڕۆژی پێنجشەممە بەرەو بروسڵ دەچێت بۆ دەستپێکی وتووێژی ناوکی. دیپلۆماتێکی باڵای یەكێتی ئەوروپا بە دەنگی ئەمەریکای وت " هەست دەکەم کاتیان بە دەستەوە نەماوە."

عەلی باقری کەنی
عەلی باقری کەنی

جۆسف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتییەکە ڕۆژی دووشەممە هۆشداری دا هەر وتووێژێکی کە لە بروکسڵ ئەنجام بدرێت ئامادەکاری دەبێت بۆوتووێژە دوورودرێژەکانی ڤییەنا. بە پێچەوانەی هەندێک لە بەرپرسانی تر بۆرێل هیوای هەبوو بە پرۆسەکە هەرچەندە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە " نازانی چی ڕوودەدات. ئەمڕۆ من لە دوێنێ گەشبینترم. پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام شتەکان باشترن و هیوادارم کۆبونەوەیەکی ئامادەکاری باش لە ڕۆژانی داهاتوو لە بروکسڵ ئەنجام بدرێت."

ڕێکخەری یەكێتی ئەوروپا بۆ ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 داوای دەستپێکردنەوەی ئەو وتووێژانە دەکات.

وتوێژەکانی ڤییەنا لە مانگی 4 بەڕێوەچوو پاش ئەوەی کە سەرۆک بایدن خواستی زیندوکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی دەربڕی کە ئێران لەگەڵ شەش وڵاتی زلهێزی جیهانیدا ئەنجامی دابوو بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ناوکییەکەی لە پێناو کەمکردنەوەی سزاکانی ڕۆژئاوا لەسەر وڵاتەکە.

لە ماوەی شەش خولی گفتوگۆدا کە لە پایتەختی نەمسا پێش هەڵبژاردنی ڕەئیسی بەڕێوەچوو، ئێرانییەکان ڕەتیان کردەوە کە ڕووبەڕوو لەگەڵبەرپرسانی ئەمەریکا دانیشتن بکەن و تەنها ڕاستەوخۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئەوروپا، ڕووسیا و چین کۆبونەوە.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی پێنجی ساڵی 2018دا بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لەو ڕێککەوتنە دا وسزاکانی دووبارە بەسەر ئێراندا سەپاندەوە . ئەو گوتی ڕێککەوتنێکی دەوێت کە بۆ هەمیشەیی بەرنامەی ناوکی ئێران لەناو ببات و بەرهەمهێنانی موشەکی بالاستیکی ئێران ڕاگرێت. پاش کوشتنی قاسم سولەیمانی ژەنەڕاڵی باڵای ئێران لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکادا، لە ساڵی ڕابردوو ئێران ڕایگەیاند چیتر کۆت و بەندەکانی ڕێککەوتنەکە ڕەچاو ناکات.

دیپلۆماتی یەکێتی ئەوروپا ئینریکێ مۆرا هەفتەی ڕابردوو چوو بۆ تاران بۆ ئەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێرانی کۆببێتەوە بۆ یەکەم جار لەوەتای ڕەئیسی هەڵبژێردراوە. هەفتی ڕابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە لەوبڕوایەدایە ئێران پرۆسەکەی ڕاگرتووە.

بلینکن پاش کۆبونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل یایر لاپید لە واشنتن هۆشداری دا کە "ڕێگاکە کورت دەبێتەوە"ئاگاهیشی دا کە ڕەنگە بژاردەی تر تاقیبکرێتەوە. بەرپرسانی ڕۆژئاوا دەڵێن ئێران بەرنامە ناوکییەکەی دەوڵەمەندتر کرووە بە پیتاندنی یۆرانیۆمی ئاست بەرز و زنزیکتر لە ئاستی پێویست بۆ بەرهەمهێنای چەک.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل یایر لاپید، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، 13 ی10 ی 2021
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل یایر لاپید، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، 13 ی10 ی 2021

لە مانگی نۆدا دوو شیکەرەوەی ئاسایش دەیڤد ئەلبرایت و سارا بورخارد لە پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی، هۆشدارییان دا "ئێران بەردەوام بووە لە پەرەپێدانی بەرنامە هەستیارە ناوەکییەکانی."

ئەوان گوتیشیان " لە زۆر ڕووەوە توانایی ناوکی ئێران بە بەراورد لە ساڵی 2016 ئەو کاتەی کە ڕێککەوتنە ناوکییەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، زیاتری کردووە. ئەم کاتەی کە دەرچووە کاتی پێویستی بوو بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پێویستی پیتێندراو بۆ ئاستی چەک و کە تەنها مانگێکی ماوە بگاتە ئە ئاستە. هەرچەندە گوتوشیانە کاتێکی زۆری ماوە تا بگاتە ئەو ئاستەی ئێران بتوانێت چەکێکی ناوکی بەرهەم بهێنێت.

دەیڤد ئەلبرایت پشکنەری پێشووی چەکی ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

سیاسەتمەداران و بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیل ترسی ئەوەیان هەیە کە ئێران بەمەبەست وتووێژە ڕژدەکان دوا بخات و کات بکڕێت بۆ بەردەوامبوون لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم. لە وتارێکدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان مانگی نۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نەفتالی بێنێتهۆشداریدا لە نیازی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ 'زاڵبوون بەسەر ناوچەکە' لەژێر 'چەتری ناوەکیدا' و گوتی ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێدەکات، هەر بەوە ناوەستێت. ئەو گوتیشی" ئامانجی سەرەکی ئێران بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت چاوەکانی بکاتەوە روونە و ئێران بەدوای زاڵبوونە بەسەر ناوچەکەدا و دەیەوێت لەژێر چەتری ناوکیدا ئەو کارە بکات".



XS
SM
MD
LG