Accessibility links

جموجۆڵەکانی ئێران لە بنکەیەکی ناوکی ژێر زەمینی


ژمارەیەک وێنەی ستەلایت کە ڕۆژی هەینی دەستی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد کەوتووە دەریدەخەن، ئێران دەستیکردووە بە چالاکی لە بنکەیەکی ژێرزەمینی ناوکی لە فۆردۆ هاوکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی.

ئێران بە ئاشکرایی دانی بە بونیاتنانێکی نوێ لە فۆردۆ نەناوە کە لە ساڵی 2009 دا سەرەتا لەلایەن ڕۆژئاواوە ئاشکرا کرا بەر لەوەی لە ساڵی 2015 ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدرێت.

لە کاتێکدا ئامانجەکەی هێشتا نادیارە، بەڵام ڕەنگە هەر کارێکی نوێ لە فۆردۆ نیگەرانی و ئاڵۆزی نوێ لە ڕۆژە کۆتاییەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ دروست بکات.

ئێران لە پێشترەوە دەستی کردۆتەوە بە جموجۆڵەکانی لە بنکەی ناوکی ناتانز پاش تەقینەوەیەکی نادیار لە مانگی 7 لەوێ کە تاران بە هێرشێکی تێکدەرانە وەسفی کرد.

جێفری لویس پسپۆڕ لە نێوەندی جەیمس مارتن بۆ پەیمانی بڵاونەبوونەوەی ناوکی دەڵێت " هەر گۆڕانکارییەک لەم بنەکەیە بە وردی چاودێری دەکرێت وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بزانرێت بەرنامەی ناوکی ئێران بەرەو کوێ دەچێت."

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەجێ وەڵامی پرسیاری لەوبارەیەوەی نەداوە.

XS
SM
MD
LG