Accessibility links

خۆپیشاندانه‌کان له ئێران؛ خه‌ڵک سه‌رده‌که‌ون یان ده‌سڵات سه‌رکوتی ده‌کات؟


مریوان
مریوان

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران ڕایگه‌یاند نرخی هه‌ر لیتر به‌نزین سێ قات زیاد ده‌بێت و له هه‌زار ته‌مه‌نه‌وه ده‌گاته سێ هه‌زار تمه‌ن، وڵاتیانی ئێرانی له زیاتر له سەد شار و شارۆچکه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ نیشاندانی ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌و بڕیاره. ناره‌زایه‌تیێک که زۆر زوو په‌ره‌ی سه‌ندو به گشتی ده‌سه‌ڵات و سیاسته‌کانی حکومه‌ت و ڕێبەرانی ئێرانی کرده ئامانج.

له سێ روژ ناره‌زایه‌تی نواندن، به پێی هه‌ندیک سه‌رچاوه به ده‌یان خۆپیشانده‌ر کوژراون و به سه‌دان بریندار و به هزاران ده‌ست به سه‌ر کراون. له ناوچه کوردستانیه‌کانی ئیرانیش، له وانه له جوانرو، مه‌ریوان، کرمشان، سنه، بوکان و سه‌قز خوپیشانده‌ران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و جگه له سه‌قز له‌و پێنج شاره‌ی تر ته‌قه له خه‌لک کرا و زیاتر لە 40 خوپیشانده‌ر کوژران.

ئایا ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ده‌توانێت ئه‌م خۆپیشاندەرانه وه‌ک جاره‌کانی تر سه‌رکوت بکات یان خه‌ڵک ئه‌مجار سه‌رده‌که‌ون؟ نوێترین زانیاریه‌کان سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کان چین؟

بۆ باس لە سەر ئەم تەوەرە ئەمڕۆ لە بەرنامەی ڕوانگە دوو میوان له گەڵمان دەبن. به‌ڕێزان نەسرین کۆچەر لە نۆروێژەوە و ساسان ئه‌مجه‌دی، لیکوله‌ری سیاسی له سویسه‌وه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:54 0:00


XS
SM
MD
LG