لە رۆژی پێنج شەممەی 30 مانگ، واتە 9 ڕۆژ لەمەو پێش، دەیان هەزار ئێرانی لە شەقامەکانی لانی کەم 95 شاری ئێران خۆپیشاندانیان کردوە بۆ نیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخ و رەخنەگرتن لە حکومەت و پۆلیس تا ئێستا زیاتر لە دوهەزار کەسی دەستگیرکردووە، زیاتر لە 21 کەس کۆژراون و چهند سهد کەس بریندار بوون.
لەو ڤیدیۆیانەی کە لە خۆپیشاندانەکان بڵاوبونەتەوە خەڵک هاواردەکەن و دروشمی "مەرگ بۆ روحانی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە و پۆلیسیش بڵاوە بە قەڕەباڵەغییەکان دەکات لەڕێی بەکارهێنانی ئاو پرژاندن و گازی فرمێسکڕێژەوە و تەقەکردن لێیان.
خەڵک بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن. خۆپێشاندەران لە زۆربەی شارەکان دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ" یان دەگوتنەوە.
هەندێک لە خۆپێشاندەەران هەروەها ڕەخنەیان لە پشتیوانی ئێران بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی گرت، کە تێیدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕۆلێکی گەورەی تێدا هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا ڤیدئۆی ئەو خۆپێشاندانانە بڵاوبوونەتەوە کە نیشان دەدەن خەڵک لە بەرامبەر سەرکوت و زۆرداری دەیان ساڵەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەزاڵە هاتوون.
جێی ئاماژەیە کە ڕێبەری ئێران عهلی خامنەیش دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی ئەم خۆپیشاندانانەیان بە ناو هەموو وڵاتەکەدا وروژاندووە. لە یەکەم لێدوانیدا دوای خۆپیشاندانەکان خامنەئی وتی " لەم ڕۆژانەی دواییدا دوژمنانی ئێران ڕێگەی جیاوازیان گرتە بەر لەوانەش پارە و چەک و سیاسەت و دەزگای هەواڵگریی بۆ دروستکردنی کێشە بۆ کۆماری ئیسلامی."
ئایا ئهم خۆپیشاندانه بهربڵاوه به مانای دهستپێکی شۆڕشێکی نوێ له ئێرانه و ئاکامی ڕووخانی کۆماری ئێسلامی دهبێت یان نا؟ ئهگهر ئەم خۆپیشاندانهدرێژە بکێشێت ئایا ڕهوشهکه به تهواوی له کۆنترۆڵی کۆماری ئێسلامی وهدهر نەدەچوو؟
بۆ تاوتۆکردنی ئهم باسه له بهرنامهی هەلو واشنگتۆن، ئهم حهوته گهڵ بهڕێزان دۆکتور ئەحمهد موحهممهدپور، کۆمەڵناس لە زانکۆی ماساچوسێت و ئهمین سۆرخابی، لێکۆڵهری سیاسی له ئالمان وتووێژمان کردووه.