ڕێبه‌رانی ئوپوزسیۆنی ئێران مێهدی که‌روبی و میر حسێن موسه‌وی داوایان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران کردوه مۆڵه‌تیان پێ بدرێت له ڕۆژی چوارده‌ی مانگ له مه‌یدانی ئازادی له تاران خۆنیشاندان بکرێت به نیشانی پشتیوانی ده‌ربڕین له خۆنیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی له تونس و میسر، وه‌ک ده‌ڵێن" به ئامانجی ده‌ربڕینی پشتیوانی له بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان له هه‌ڕێمه‌که، به تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خواز گه‌لانی تونس و میسر."
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت وێ ناچێت وه‌زاره‌تی ناو خۆ مۆله‌تی خۆنیشاندانیان پی بدات چونکه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌کرێت خۆنیشاندانه‌که ببێت به خۆنیشاندانی دژ به حکومه‌ت. ئه‌و ده‌ڵێت باری ئێران له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی خۆنیشاندانی دژ به حکومه‌ت پێک بێت به تایبه‌تی که ئێستا فشاری ئابوری له‌سه‌ر خه‌ڵک زۆر بوه و بۆی هه‌یه چینی هه‌ژاریش بێته مه‌یدان چونکه له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ته‌نیا چینی مام ناوه‌ندی به‌شداری له خۆنیشاندانه‌کاندا ده‌کرد.