Accessibility links

ئاسۆی وتووێژەکانی نێوان هەریم و بەغدا


KRG LOGO
KRG LOGO

زانا روستایی "تا زوو ئەم رێکەوتنە بکرێت بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیان دەکەونە بەردەم مەترسی و بەرژەوەندی خەڵک چارەسەر دەبێت."

چەند گرنگە چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، هاوکات ئەوەش گرنگە کە سەرچاوەی ئەو بارگرژی و گەندەڵی و ناهەمواری و تەنگەژانەی نێوان هەردوو لا لەکوێیوە سەرچاوە دەگرن و لەکویادا کۆتاییان دێت. ئایا بەغدا تا ئێستا بە فەرمی کاری لەسەر دۆسییەکان کردوە یان سەختی دۆسییەکان بەغداشی سەرقاڵ کردووە؟ ئایا حکومەتی هەرێم ئامادەیە بە فەرمی دابنیشێت لەگەڵ بەغدادا یان دواکەوتن و هێشتنەوەی کێشەکان لەبەرژەوەندییەتی؟ ئەیا چارەسەر نەکردنی کێشەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە چەند بەرژەوەندی عەبادی و هێزە عێراقییەکانی تیادایە؟ شاندێکی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری سەردانی بەغدادیان کرد، وەک ئەندامانی شاندەکە بۆ میدیاکانیان باسکردووە ؛ ئامانجی سەردانەکەیان بۆ بەغداد ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، بە تایبەتیش مەبەستیانە لە دانوستانەکانیاندا لەگەڵ حەیدەر عەبادی و بەرپرسانی دیکەی عێراق، چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران و جوتیاران و پێشمەرگە و کەرکوک و ناوچەکانی دوزخورماتوو و بدۆزنەوە.

هاوکات هێزەر ناورت دوێنێ لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی: خۆشحاڵ بووم کە دوێنێ لە تویتەر وێنەیەکی سێ لایەنەکەی هەرێم و بەغدادم بینی پێکەوە دانیشتبوون و گفتوگۆیان دەکرد.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانە وتووێژی لەگەڵ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی زانا رۆستایی سازکردووە بۆ دەنگی ئەمریکا...

زانا ڕۆستایی
زانا ڕۆستایی

زانا رۆستایی دەڵێت "لەلایەک حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی دەیەوێت ئەم شکستەی کە بەسەر هەرێمی کوردستاندا هات لەبەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت و دەستور دەقاودەق بەکاربهێنێت بەرامبەر هەرێمی کوردستان." هاوکات "لەلایەکی دیکەوە پارتی و یەکێتی ئەوانیش لەترسی بەرژەوەندییەکان و کۆمپانیاکانیان کە ئێستا سودمەندی سەرەکین لە مەسەلەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەکان و فرۆکەخانەکان و فرۆشتنی نەوت و داهاتەکانی؛ ئەوانیش پەلەیان نیە بۆ رێکوتن لەگەڵ بەغدادا."

دەشڵێت "تا زوو ئەم رێکەوتنە بکرێت بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیان دەکەونە بەردەم مەترسی و بەرژەوەندی خەڵک چارەسەر دەبێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:30 0:00

XS
SM
MD
LG