Accessibility links

بەشێک لە وتووێژ لە گەڵ نەتان یاهوو سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران


Benjamin Netanyahu VOA
Benjamin Netanyahu VOA

نەتانیاهوو ڕەخنەی لە کاربەدەستانی ئەوروپا گرت کە هەر چەند حەوتوو پێش کە دیپڵۆماتەکانی ئێران لە ئەوروپا دا بۆ کوشتنی وڵاتیانی ئێرانی لە خاکی ئەورووپادا بەرنامەیان داڕشتبوو، بەڵام لە هەمان حەوتوودا، ڕێبەرانی ئەرووپایی فەڕشی سووریان بۆ ڕووحانی ڕاخست.

گرێتا ڤان ساسترن هاوکارێکی دەنگی ئەمەریکایە کە رۆژی هەینی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕایل بنجامین نەتان یاهو وتووێژی تایبەتی کرد کە نەتان یاهوو لە گوتارەکەی داد ڕەخنەی لە کۆماری ئیسلامی و پشتیوانانی ئەوروپایی ئەو وڵاتە گرت. لە هەمان کاتدا پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

سەرۆک وەزیری ئیسڕایل چەند ساڵ پێشترین لە گوتاری خۆی لە یو ئێن چەند وێنەی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران نیشان دا. لە ئەم گوتارەشی دا، وێنەی شوێنێک لە ئێرانی نیشان دا کە وەک خۆی گوتی، ئێرانێکان هەندێک بەڵگەی پەیوەندیدار بە کەرەسەی ئەتۆمییان لە ئەو شوێنە حەشار داوە، بەڵام تاران کاردانەوەی نەبوو.

نەتان یاهوو دەڵێت، "چەند مانگ پێش، بەشێکی تۆمارکردنی ئەتومی نەهێنی ئێرانمان ئاشکرا کرد کە تێیدا حکومەتی ئێران بەڵگەکانی بەرنامەی چەکەکانی ئەتۆمی بەشێوەی نەهێنی تێیدا ڕادەگرت. ئێمە ئەو بەڵگانەمان نیشان دان. ئێمە چووین بۆ تاران و ئەو بەڵگانەمان هێنا. سەدهەزار بەڵگە بوون و خۆم کورتەیەک لە ئەو بەڵگانەم نیشان دان."

سەرۆک وەزیری ئیسرایل، نەتەوەیەکگرتوەکان، ٢٧ی سێپتامبری ٢٠١٨
سەرۆک وەزیری ئیسرایل، نەتەوەیەکگرتوەکان، ٢٧ی سێپتامبری ٢٠١٨

ئەو هەروەها گوتی، "لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕاستییەمان ئاشکرا کرد کە ناوەندەکانی نەهێنی دیکەش واتا مادەکانی ئەتۆمی بە شێوەی نەهێنی هەنە. ئێمە دەزانین مانگی ڕابردوو، ئەوان ١٥ کیلوگرەم مادەی ڕادیوئەکتیویان لە ئەو شوێنە ڕاگوێست و لە تاران دا بۆ شوێنی جۆراوجۆریان برد."

نەتان یاهو لە ئەم بارەیەوە بۆی پرسیارە کە بۆچی حکومەتی ئێران ئەو شتانە بە نەهێنی ڕادەگرێت؟ بۆ چی ئەو شتەی شاردویانەوە بە جیهان، بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی نیشان نادەن؟ بۆچی دەیانهەوێت بە پێچەوانەی بەڵینییەکانی خۆیان کە لە ڕێکەوتنی ناوکی ئێران دا هاتووە، بە شێوەی نەهێنی درێژە پێبدەن و ئەوەش بابەتێکە کە ئاشکرا بووە.

نەتانیاهوو سەبارەت بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی گوتی ئەو ئاژانسە لە وەتا شەش حەوتووی ڕابردوو و تا ئێستاش کاردانەوەیان نەبووە. هیوادارم ئەوان ئێستا هەنگاو بنێن و دڵنیام حکومەتی ئێران هەرچی لە توانای دایە، پشکێنەران، نەک بۆ شوێنی عەمبارەکە، بەڵکوو بۆ شوێنی دیکەیان دەبات و دوو سەد تا سێ سەد میتر دەورووبەری ئەو شوێنە دەپشکنن.

هەروەها سەبارەت بە ئەوە کە پشکێنەرانی ئاژانسەکە تا ئێستا ١٢ جار سەردانی ئێرانیان کردووە گوتی کە ئێران وڵاتێکی گەورە. ئەوان دەبێت بتوانن سەردانی ئەو شوێنە تایبەتیە بکەن. ئەو شوێنەی کە ئێمە باسی دەکەین و زانیاریمان سەبارەت بە ئەو هەیە، ئەو شتانەی کە ئەوان شاردوویانەتەوە دەستبەجێ سەردانیان بکرێت.

نەتانیاهوو ڕەخنەی لە کاربەدەستانی ئەوروپا گرت کە هەر چەند حەوتوو پێش کە دیپڵۆماتەکانی ئێران لە ئەوروپا دا بۆ کوشتنی وڵاتیانی ئێرانی لە خاکی ئەورووپادا بەرنامەیان داڕشتبوو، بەڵام لە هەمان حەوتوودا، ڕێبەرانی ئەرووپایی فەڕشی سووریان بۆ ڕووحانی ڕاخست. داخوا دەتوانین چ ناوێک لە سەر ئەو کارەی ئەوروپاییەکان دابنێن. ئەمەریکا لە بەرامبەر ئێران دا بەرەنگاری دەکات بەڵام ڕێبەرانی ئەوروپایی لە گەڵ ڕێبەرانی ئێران چاوپێکەوتن دەکەن.

نەتانیاهو جەختی کردەوە کە ڕاگرتنی گەمارۆکان لە ژێر ڕێکەوتنی ناوکی سەرمایەکی زۆری دا بە ئێران کە ڕێبەرەکانی بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک کەڵکیان لێوەرنەگرت؛ بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانە، قوتابخانە و چارەسەری گرفتی بەرچاوی ئاو کەڵکێان لێوەرنەگرت. ڕێبەرانی ئێران ٥٠ میلیارد دوڵاریان بۆ ئەوە تەرخان کرد تا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. هەر ناڕازییەک بکوژن و لە هەوڵی لە ناوبردنی ئیسڕایل دابن.

ئێران
ئێران

هەروەها ئاگایی دا کە ئێران هەرە هێزی تێرۆریستی جیهانیە. ئەروپاییەکان دەیان هەوێت ئێران بە شێوەیەک بێت کە خۆیان دەیانەوێت نەک ئەوەی کە لە راستیدا هەیە.

نەتانیاهوو خۆپێشاندان و ناڕازی دەربڕێنی خەڵکی بە بێزارێکی گشتی بەرامبەر بە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی زانی کە خۆیان ناوی ناردنەدەرەوەی "شۆڕشی ئیسلامی" لێدەنێن.

ئەو گوتی ئەو کاردانەوەی خەڵک بوێرانەیە. من لە گەڵ خەڵکی ئێران دەدوێم. ئەو گرتە ڤیدئۆیانەی کە هەر حەوتوو بڵاویان دەکەمەوە سەبارەت بە بابەتەکانی جۆراوجۆرە؛ سەبارەت بە دامەزراندنەوەی پەیوەندی دۆستانەی نیوان خەڵکی جوولەکە و ئێرانی یە کە بۆ هەزار ساڵان هەبووە.

سەرۆک وەزیری ئیسڕایل گوتی سەبارەت بە کاردانەوەی خەڵکی ئێران بەرامبەر بە یەکەم گرتە ڤیدئۆی قسەکانم، خۆم سەرم سوورما، چونکە ئەوانەی کە کاردانەوەیان نیشاندا بە ناوی خۆیان بوون و خەڵکی ئێران بوون. خۆم پێم وابوو کە ڕەنگە کۆمەڵی ئێرانییەکان لە لۆس ئانجلێس، لەندەن یان پاریس بن. بە کەسانی بەشی زانیاری خۆمانم گوت، مەسەلە چیە؟ ئەوانە گیانی خۆیان لە مەترسی دەخەن.

سەبارەت بە ئەوە کە گوتاری سەرۆک وەزیر لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی کرد لە نێو ئێرانیش دا بڵاوکرایەوە، داخوا خەڵک چ جۆرە بەرداشتێکی لە ئەو گوتارە دەبێت. نەتان یاهوو گوتی پەیامەکە ئەوەیە کە، ئێمە ڕێز لە ئێوە دەگرێن. باوەڕمان وایە کە ڕۆژێک دێت ئێوە لە چنگ ئەو رژیمە زۆردارە ڕزگاریتان دەبێت و دۆستایەتی لە مێژینە نیوانمان جارێکی دیکە بە جۆرێک سەرهەڵدەداتەوە کە هەرگیز پێشتر وێنەی نەبووە.

XS
SM
MD
LG