دکتۆر هەڵمەت غەریب دەڵیت بارۆدۆخی ئێستای نێوان تورکیا و سوریا نەگەیشتۆتە بەرەنگاربوونەوەی لەشکری نێوانیان. ئەمە تەوەرەی ئەم وتوێژەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر لە کوردستانی عێراق ئەنجامیداوە.