سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی ره‌زامه‌ندی خۆی راگه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانی باکوری عێراق. به‌ڵام له لێدوانه‌که‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی (وۆل ستریت جۆرنال) مالیکی ده‌ڵێت ئه‌م پرسه پێوستی به هه‌موارکردنی ده‌ستور هه‌یه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌رێز ره‌ئوف عوسمان، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له پێش ئه‌نجامدانی رهفراندۆم، ده‌بێت ره‌وشی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ئاسایی بکرێته‌وه و سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت ئینجا راپرسی بکرێت. به‌رێز ره‌ئوف عوسمان ده‌ڵێت لێدوانی سه‌رۆک وه‌زیران یاسایی نیه و لادانه له مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق.
ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها گوتی که مادده‌ی 140 له ده‌ستوردا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مان نه‌ماوه. به‌ڕێزی هه‌روه‌ها گوتی که ههمواردنی ده‌ستور له په‌رله‌مانی ئێستای عێراق کارێکی ئه‌سته‌مه.
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ره‌ئوف عوسمان، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه وه یان ده‌ستی چه‌پ کلیک بکه.