سێشه‌ممه، ئێران و هێزه‌کانی جیهان بۆ دووهه‌م ڕۆژ به‌ردوه‌ام بون له‌سه‌ر گفتوگۆکان له‌مه‌ڕ پڕۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ئێران.
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی جێگای ناکۆکی ئه‌وه‌یه ڕۆژئاوا داوا له ئێران ده‌کات ده‌ست له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌خه‌ستایی له سه‌دا 20 هه‌ڵگرێت و ئه‌و یۆرانیۆمه پیتێندارو‌ه‌ی به‌و ئاسته پاشه‌که‌وتی کردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕی بکات. هه‌رچی ئێرانه داوا ده‌کات سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و دان با مافی تاران بهێندرێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
گفتوگۆکانی مۆسکۆ به‌رده‌وامی دانیشتنه‌کانی به‌غدا و ئه‌ستانبوڵ بوون که هێچ پێشکه‌وتنی به‌رچاویان لێ نه‌که‌وته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت گفتوگۆکانی به‌غدا و ئه‌ستانبوڵ گه‌یشتبونه بن به‌ست به‌ڵام ڕۆژئاوا بڕیاریدا درێژه به گفتوگۆکان بدرێن و ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات ستراتێژی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به ئێران و کێشه ئه‌تومییه‌که‌ی درێژه‌دان به گفتوگۆکان و چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌که له ڕێگای دانوساندنه و هه‌ربۆیه‌شه به‌رده‌وامن له‌سه‌ری.
کوردپور ده‌ڵێت ئێران پێداگره له‌سه‌ر خواسته‌کانی و ده‌خوازێت تا دواترین کات به‌رگری بکات و به‌رده‌وامی گفتوگۆکان نیشان ده‌دات وڵاتانی ڕۆژئاواش ستراتێژی وایان نیه که حکومه‌ت بگۆڕن یا گوشاری زۆر بخه‌نه سه‌ر ئێران یاخود باری ئێران ئاڵۆز بکه‌ن و ئێرانیش ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕۆژئاوای خوێندۆته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه درێژه ده‌دات به پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رگری ده‌کات له به‌رامبه‌روڵاتانی ڕۆژئاوا.