چواشه‌ممه‌ی ڕابردوو، یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆکانی به‌دژی سوریا په‌ره پێدا بۆ ئه‌وه‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بکاته ئامانج له‌به‌ر پشتیوانیکردنی له هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له 'سه‌رکوتکردنی ناڕازیان' له‌م وڵاته. له بڵاوکراوه‌ی ڕه‌سمیدا، یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی هێزی قودس پشتیوانی ئامێر‌و ته‌کنیکی داوه‌ته هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی خۆپێشاندانی مه‌ده‌نی. له‌وه‌تای ده‌ستپێکرانی سه‌رهه‌ڵدانی گشتی به دژی حکومه‌تی سوریا، ئێران پشتیوانی به‌ردوه‌امی داوه‌ته ده‌مشق بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سد له ده‌سته‌ڵاتدا بمێنیته‌وه.
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس و شیکاری سیاسی له میانه‌ی ئه‌م وتووێژه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکار موعته‌به‌ر شێراوانی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌ن تاهاوپه‌یمانی له‌مێژینه‌ی له‌ده‌ست نه‌دات چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته نه‌مێنێت، ئه‌وا حکومه‌تی داهاتوو ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نابێت و له‌وا‌نه‌یه ڕوو له تورکیا یان له عه‌ره‌بستانی سعودی بکات بۆیه ئێران ناخوازێت ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بدات. دکتۆر ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت به ڕۆیشتنی ڕژێمی سوریا، ئێران له باری نێونه‌ته‌وییه‌وه تووشی قه‌ێران ده‌بێت تا باری ناوخۆ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:06 خوله‌كه.