Accessibility links

کاوە محەمەد: عێراق کۆمەڵێک کارتی فشاری بەدەستەوەیە دەتوانێت لەبەرامبەر هەرێم بەکاریبهێنێت


kawe_muhammad کاوه‌ موحه‌مه‌د
kawe_muhammad کاوه‌ موحه‌مه‌د

هاوکاتی نزیکبوونەوەی ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستاندا و ئەو بارگرژیی و جیاوازییە سیاسی و حیزبیانەی کە لە گۆڕەپانی سیاسی و میدیاییدا رەنگی داوەتەوە؛ بەڵام هەڵاوسانی ئابوری و قەیرانی گەورەی بژێوی ژیانی خەڵک کۆمەڵێک تەوەرەی راستەقینەن کە قوڵ پەیوەندیان بە کۆڵەکە هەرە گرنگەکانی ئابوری هەرێمەکەوە هەیەو ژیانی رۆژانەی خەڵکی پێوە بەندە. بەڵام ئایا لە بەغدا چی دەگوزەرێ؛ سەرباری ئەوەی حکومەتی ناوەند لەبەغدا پێیوایە کاتی ریفراندۆم نییە و کاتی پێکەوە ژیان و نۆژەنکردنەوەی تەواوی عێراقە، بەڵام ئایا ئەو کارتی فشارانە چین کە حکومەت ناوەند دەتوانێت بەکاریبهێنێت بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی هەرێم ئەگەر ریفراندۆم ئەنجامبدرێت بەبێ رەزامەندی بەغدا و رێکەوتنی سیاسی؟

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا کاوە محەمەد سازکردووە....

کاوە محەمەد دەڵێت : "ئەوەی دواتر باجی ئەو بڕیارە و هەڵە حیزبییە دەدات، لەڕاستیدا ئەو بەرپرسانە نین نابەرپرسیارانە پێشتر و ئێستاش بە ئاڕاستەی نادیار هەنگاو دەنێن. تەنها بەرژەوەندی تاکەکەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگرن، بەڵکو خەڵکی کوردستان باجەکەی ئێستا داوەو بەهۆی سیاسەتی شکستخواردوی ئەوانەوە لەڕووی سیاسی و ئابورییەوە."

دەشڵێت "پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لەرابردوو و ئێستاشدا قەیرانی و پڕ کێشە بووە."

کاوە محەمەد باس لە کۆمەڵێک کارتی فشار دەکات و دەڵێت "عێراق کۆمەڵێک کارتی فشاری بەدەستەوەیە دەتوانێت لەبەرامبەر هەرێم بەکاریبهێنێت."

وەک "داخستنی هێڵی ئاسمانی بەسەر کوردستاندا. رووبەری ئاسمانی پرسێکی سیادییە و عێراق دەتوانێت بەبڕیارێک نەهێڵێت هیج فرۆکەیەک بێت و لەفرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بنیشنەوە."

هاوکات دەشڵێت "پرسی فرۆشتنی نەوت، یەکێکە لەو هەنگاوانە ئەوەیە عێراق بڕیارێک دەربکات و بڵێت ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەفرۆشرێت بەشێک نیە لە نەوتی عێراقی. ئەمە خۆی لەخۆیدا ئۆتۆماتیکی ئەو نەوتەی هەرێم دەیفرۆشێت دەبێت بە نەوتێکی قاچاغ...."

کاوە محەمەد باس لە ئەگەرێکی مەترسیدار دەکات و دەڵێت "هەندێک ئەجێندا هەیە؛ گومان دەکرێت لەهەرێم و لەعێراقیشەوە کە بیانەوێت کێشەیەکی ئەمنی و شەڕێک لەنێوان پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکاندا دروستبکەن و .......تاد."

XS
SM
MD
LG