ماوه‌یه‌که کوردستانی عێراق وه‌کو باس ده‌کرێت بۆته گۆڕه‌پانی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که‌کانی ئێران و توکیا. له ئێستاشدا ده‌نگویه‌ک هه‌یه گوایه ئێران به نیازه هێرشێکی زه‌مینی بکاته سه‌ر خاکی کوردستانی عێراق و هێزه‌کانی پژاک.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت " تا ئێستا ئه‌م هێرشانه ته‌نها بۆردومانی ناوچه سنورییه‌کانی گرتبووه‌وه به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که هێزه‌کانی ئێران به دووری نزیکه‌ی 2 بۆ 5 کیلۆمه‌تر داخلی خاکی هه‌رێمی کوردستان بووبن".
دکتۆر ڕێبوار له‌و بڕوایه‌دا نییه هێزه‌کانی ئێران بتوانن بچنه شاره گه‌وره‌کانی هه‌رێمی کوردستان یان زۆر له سنور دوور بکه‌ونه‌وه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی ئێرانی کرد بۆ وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تاران‌دا له‌وباره‌یه‌وه دکتۆر ڕێبوار ده‌ڵێت " تا ئێستا گفتۆگۆی جدی ده‌ستیپێنه‌کردووه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی بڕیار درا پێوست به وتووێژ هه‌یه که‌واته تا ئێستا گفتوگۆ نه‌کراوه".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:01 خوله‌که.