له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاکسازی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه بۆ به‌دواداچوون به پرۆژه نایاسایه‌کان و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستان.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دادوه‌ر ئازاد عزه‌ددین، سه‌رۆکی لیژنه‌که، ده‌ڵێت " ئێستا هه‌ست ده‌کرێت" که گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستاندا که‌م بووه و هیوای خواست که به‌ره‌و نه‌مان بڕوات.
ده‌رباره‌ی کار‌و چالاکیـیه‌کانی لیژنه‌که، دادوه‌ر ئازاد گوتی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌ی چاکسازی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی نیـیه و ته‌نیا مافی ڕاسپاردنی هه‌یه.
دادوه‌ر ئازاد، که هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی دادی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، گوتی هه‌رچه‌نده لیژنه‌ی به‌دواداچوون لیژنه‌یه‌کی کاتی‌یه، به‌ڵام واده‌یه‌ک ده‌ستنیشان نه‌کراوه بۆ کۆتایی هێنان به کاره‌کانی.
بۆ بیستنی ده‌قی گوفتۆگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر ئازاد عزه‌ددین، فایلی ده‌نگی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.