چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما فه‌رمانێـکی مۆرکرد بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر 8 به‌رپـرسی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ئه‌وه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ر که‌وته‌وه.
وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن بڕیاره‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌رده‌وامبوونی تێـکچوونی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران وای له ئه‌مه‌ریکا کرد بڕیارێـکی وه‌ها بدات.
له نێو لیستی ئه‌و به‌رپرسـانه‌ی سـزاکانیان خراوه‌ته سه‌ر، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسـدارانه محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری. ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی له ژێر فه‌رمانده‌ی ئه‌ودان ده‌سـتیان هه‌بووه له لـێدان و کوشتن و ده‌سـتگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی ئه‌و که‌سـانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان کردووه له دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوودا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پـێشـووی ناوخۆی ئێران سـادق مه‌حسوڵی و وه‌زیری پـێشووی ئیتلاعات غولام موحسنی ئه‌ژه‌یی له نێو لیسته‌که‌دان.
شاره‌زای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به ئێران ئیدریس ئه‌حمه‌دی پێ وایه ئه‌م بریاره‌ێ ئه‌مه‌ریکا ته‌واو که‌ری ئه‌و سزا ئابوریانه‌یه که ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر ئێرانی داسه‌پاند چۆنکه واشنتن پێ وابوو به سه‌پاندنی گه‌مارۆکان و به‌تایبه‌تی گه‌ری چواره‌می سه‌زاکانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ئێران به رێبازی داده‌چێته‌وه به‌ڵام تائێستا ئێران ئه‌و کاره‌ێ نه‌کردووه. ئه‌و ده‌ڵێت ئێستا یه‌کێک له‌ۆ که‌ره‌ستانه‌ی ده ده‌ست ئه‌مه‌ریکا دایه ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ به‌رز بکاته‌وه و له‌وه دا ئه‌مه‌ریکا ڕاسته چونکه ئێران 'حه‌سساسه' ره‌خنه‌ێ لێ بگیرێت له پێوه‌ندی به پێ شێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه.