خالید شوانی: هه‌ڵوێستی ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان له‌سه‌ر تۆپباران و بۆردومانه‌کانی تاران و ئانکه‌ره زۆر له هی حکومه‌تی عێراق به‌هێزترن
بێده‌نگی حکومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر تۆپبارانکردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بۆردومانکردنه‌کانی تورکیا بۆ ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جێی سه‌رنجی زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دار و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسیه.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا وه‌ڵامێکی هه‌بووبێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به‌رامبه‌ر وشککردنی ئاوی ڕووباره‌کانی وڵاته‌که، ئه‌وا له وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌کی شه‌رمنانه تێپه‌ڕ ناکات.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت حکومه‌تی عێراقی چونکه حکومه‌تێکی لاوازه بۆیه هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رامبه‌ر به پێشێلکردنی سه‌روه‌ریه‌کانی ولاته‌که له ئاستی پێویستدا نییه، هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک کارتی فشاریشی به‌ده‌سته‌وه‌یه که به‌کاریان بێنێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:29 خوله‌که.