دوکتور مه‌جید حه‌قی ده‌لێت جیاوازێکی زۆر له نێوان فه‌رهه‌نگی رۆژئاوا و کۆماری ئیسلامی دا هه‌یه. له فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی دا وتووێژ بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌ی که له رۆژئاوا دا هه‌یه له کۆماری ئیسلامی دا نیه.
هه‌روه‌ها ده‌لێت له مێژووی کۆماری ئیسلامی دا هه‌رگیز کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی به ڕاده‌ی ئێستا گوشاریان نه‌خستۆته سه‌ر کۆماری ئیسلامی؛ بۆیه حکومه‌تی ئێران له ژێر گوشارێکی زۆر دایه.
ئه‌و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه به له به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی جۆراوجۆر له ئێران دا ده‌ژین و زۆرتری فارسه‌کان باڵاده‌ست بوونه، حکومه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر له ناوه‌ند زۆر به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداربێت له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران‌دا نابێت.