Accessibility links

ئینتەرپۆڵ: 40 که‌س که‌ کاریان بازرگانی کردن به‌ مرۆڤه‌ گیراون و 500 که‌سیش ڕزگار کراون


پۆلیسی نێودەوڵەتی " ئینتەرپۆڵ " گوتی ئه‌و کرداره‌ له‌ پێنج ولاتی ئافریکایی به‌ڕێوه‌چوو

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری ڕۆیتێرز پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت له‌ کردارێکی به‌رفره‌وان له‌ پێنج ولاتی ئافریکایی 40 له‌ گومالێکراوانی قاچاخی کردن به‌ مرۆڤ گیراون و 500 قوربانیش ڕزگار کراون.

ئه‌و ئاژانسه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پولیس بنکه‌ له‌ فه‌ڕانسه‌ له‌ لێدوانێکی دره‌نگانی پێنج شه‌مه‌ دا گوتی که‌ 236 که‌س له‌ ڕزگارکراوان ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵ بۆ خواره‌. ئه‌و کرداره‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌ وڵاته‌کانی چاد، مالی، موریتانیا، نیجریا و سێنێگال دا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ لێدوانێک دا ئێنترپۆل گوتی ئه‌و گومانلێکراوانه‌ تاوانیان له‌ سه‌ره‌ که‌ زۆریان بۆ قوربانێکان هێناوه‌ "تووشی کاری سواڵکه‌ری و له‌شفرۆشی بن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رنجیک بدرێته‌‌ سه‌ر دۆخه‌کانی کار کردن یان ژیانی مرۆڤ."

ئه‌و کرداره‌ به‌شێک له‌ پرۆژه‌ی ساحێل به‌ پشتیوانی دارایی ئاڵمانه‌ که‌ ئامانجی بۆ سه‌ر ئه‌و ئه‌و که‌سانه‌یه‌ له‌ هه‌ریمه‌که‌دا بازرگانی به‌ مرۆڤ ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG