Accessibility links

بە ڕاوبۆچوونەکانت بەشداری لە کۆڕێکی دەنگی ئەمەریکا لە بارەی گرفتی گەنجانەوە بکە


دەنگی ئەمەریکا کۆڕێک سازدەکات لە هۆڵی نیوزیەمی واشنتنی پایتەخت بۆ قسەکردن لەسەر ئەو گیروگرفتانەی لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی گەنجان دەبنەوە.

بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەیەوێت ئەو گرفتانەی گەنجی کورد ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بگەیەنێتە ئەو کۆڕە. تکایە ئەگەر دەتەوێت بەشداری بکەیت وەڵامی ئەم پـرسیارانە لە خوارەوە بنووسە.

پـرسیارەکان:

ئەو گرفت و کۆسپانە چین لە بەردەمی گەنجانی وڵاتەکەت هەن؟ چۆن دەکرێت چارەسەربکرێن؟

سیاسیـیەکان چۆن دەتوانن ڕۆڵ ببینن لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی گەنجان دەبنەوە؟

بۆچی زۆرێک لە گەنجان نایانەوێت بەشداری لە سیاسەتدا بکەن؟

هەتا چ ڕادەیەک تەکنەلۆجیا لە وڵاتەکەت کاریگەری لەسەر هەلی کار هەیە؟

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG