سندوقی دراوی نێودەوڵەتى مەرجى بۆ حکومەتى عێراق داناوە کە پشکى هەرێم زیادبکات و بەجۆرێک بێت بەشی دانیشتوانەکەى بکات، بە پێچەوانەوە هاوکارییەکانى بۆ عێراق رادەگریت.
ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند کە سەڕەڕاى ئەو داوایە، بەڵام پێدەچێت حکومەتى عێراق نەچێتە ژێرباری داواکەى سندوقی دراوى نێودەوڵەتیەوە، بەمەش ئەگەری هەیە بودجەى 2018ی عێراق پەسند نەکرێت. ئاماژەى بەوەشکرد که لێدوانەکانى ئەم دواییەى نوری مالیکی کە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو بە ڕکابەری عەبادی ناودەبرێت وەکو پەیامێکى نەرمى نواندن دەبینرێت بەرامبەر بە کورد، هەربۆیە ڕەنگە عەبادی ناچاربکات نەرمى بەرامبەر بە کورد بنوێنێت.
ئەحمەد حاجی رەشید پێی وایه، "فشارهکانى سندوقی دراوی نێودەوڵەتى و هەروەها فشاری ئەمەریکی و ئەڵمانیەکان لەگەڵ هاوپهمانەکانى مالکی عەبادی ناچاردەکەن نەرمی بەرامبەر کورد بنوێنێت".
بەپێی دەستوری عێراق، بودجەى هەرێمى کوردستان 17% ە، بەڵام بۆ ساڵى 2018 بۆ یەکەمجار ئەم ڕێژەیە کەمکرایەوە بۆ 12.7%،. ئەمەش دواى ئەوەى کورد دەسەلاتى خۆى لەناوچە جێناکۆکەکان لە دەستدا.