Accessibility links

دادگای جیهان داوا لە ڕووسیا دەکات ئەرکە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا ڕابگرێت


دادگای دادی نێودەوڵەتی

دادگای دادی نێودەوڵەتی فەرمانی بە ڕووسیا کرد ئەرکە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا ڕابگرێت کە لە 24 ی مانگی دووەوە دەستیپێکردووە.

دادوەرانی دادگاکە وتیان " فیدراسیۆنی ڕووسیا دەبێت دەستبەجێ سەرجەم ئەو ئەرکە سەربازییانەیان ڕابگرن کە لە 24 ی مانگی دووەوە لەسەر خاکی ئۆکرانیا دەستیان پێکردوون."

دادوەرەکان وتیشیان ڕووسیا دەبێت دڵنیاببێتەوە لەوەی ئەو هێزە سەربازییانەی دیکەش کە لەژێر کۆنتڕۆڵی مۆسکۆدان یاخود لەلایەن ڕووسیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت، بەردەوام نەبن لە ئەرکە سەربازییەکانیان لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG