Accessibility links

زیانی گیانی بومەلەرزە و سونامی لە ئەندونزیا لە سەرووی ١٦٤٩ کەسە


وەزیری بالای ئاسایشی وڵات، ویرانتۆ، گوتی گەڕەکەکانی بالارۆا و پێتۆبۆ لە شاری پالوو وەک گۆڕستانی بە کۆمەڵ چاوی لێدەکەن.

تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە ئەندونێزیا لە نێو شاری کاول بووی پالوو لە شەمەدا تەرمی زیاتریان دۆزیەوە.

ئاژانسی کارەساتی ئەندونێزیا گوتی ژمارەی ئەو کەسانەی بە بۆمەلەرز و سونامی گیانیان لە دەستداوە دەگاتە ١،٦٤٩ کەس لە دەمێکدا لانی کەم ٢٦٥ کەس بێ سەر و شوێنن و ڕەنگە ژمارەکان لە ئەوەش زیاتر بن. ولاتانی زیاتر یارمەتییان نارد و کارمەندانی مرۆڤایەتی بە نێو وڵات دا لە سەر هەوڵیان هەوا بەردەوامن.

دوای زیاتر لە حەوتوویەک لە روودانی دوو کارەساتان هێشتا تەرمی دیکەش دەدۆزرێنەوە. هەشت کەس کە تازە دۆزرابوونەوە لە لە لایەن بەشی دۆزینەوە و فریاگوزاری وڵات لە گەڕەکی بالاروا بە ڕیز دانرابوون.

لە نێو کەس و کاری ئەوانەی کوژراون، پیاوێکی ٣٩ ساڵی بە ناوی روودی ڕەحمان گوتی تەرمی کورەکانی ١٨ و ١٦ ساڵەیان دۆزیونەوە، بەڵام کوڕە گەنجەکەی هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

وەزیری بالای ئاسایشی وڵات، ویرانتۆ، گوتی گەڕەکەکانی بالارۆا و پێتۆبۆ لە شاری پالوو وەک گۆڕستانی بە کۆمەڵ چاوی لێدەکەن، چونکە لە بەر ئەوەی خاکەکەیان نەرم بوە کاتی بومەلەرزەکە و سونامی ئەو گەڕەکانە چوونەتە نێو زەوەی.

هەر بۆیە ناوبراو گوتی دۆزینەوەی تەرمەکان لە ئەو گەڕەکانەدا زۆر بە گرفتە، چونکە ئەو ناوچانە ڕۆچوونەتە نێو زەوی و ڕەنگە سەدان قوربانیان لە گەڵ خۆیان بۆ نێو زەوی بردبێت.

هەروەها گوتی کارێکی سڵامەت نیە کە دەزگاکانی قورس لە ئەو شوێنە کاربکەن.

ویرانتۆ هەروەها گوتی تەلەڤزیۆنەکانی خۆجێی سەبارەت بە ئەو بابەتە دەدوێن کە حکومەت لە گەڵ کاربەدەستانی خۆجێی و ئاینی و هەروەها بنەماڵەی قوربانیان قسە بکەن کە ڕەنگە گەڕان و دۆزینەوە بە دوای تەرمەکان دا ڕابگرن و ئەو شوێنانەی کە بوومەلەرزەی لێهاتوون بیانکەن بە گۆڕستانی بە کۆمەڵ.

XS
SM
MD
LG