Accessibility links

هێزه‌کانی ئاسایشی هندوستان هه‌وڵی ئارامکردنه‌وه‌ی باکووری وڵات ده‌ده‌ن


ئه‌مرۆ به‌سه‌دان کارمه‌ندی هێزی ئاسایش ڕوویانکرده‌ باکووری هێندوستان بۆ پاراستنی ئارامی، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ڕابه‌ری تایفه‌گه‌ری نیمچه‌ ئاینی دژ به‌ بڕیاری ده‌ستدرێژی سێکسی خۆپێشاندانیان وه‌ڕێخست و بوه‌ هۆی کووژرانی به‌لانی که‌مه‌وه‌ 30 که‌س.

ده‌سه‌ڵاتی هیندوستان داوای له‌ هه‌زاران لا‌یه‌نگری ڕابه‌ر دوکتۆر (گوورمیت رام ره‌حیم سینگ جی ئینسان)کرد بنکه‌که‌ی له‌ سیرسا که‌ شارێکه‌ له‌ ولایه‌تی هاریانا چۆڵ بکه‌ن و بۆ ماڵ و حاڵای خۆیان بگه‌رێنه‌وه‌.

گوته‌بێژی پۆلیس (سورجیت سینغ) گوتی " هیچ فه‌رمانێک به‌ هێزی ئاسایش نه‌دراوه‌ بچنه‌ باره‌گاکه‌ و به‌ زۆر چۆڵی که‌ن".

دوای ئه‌وه‌ی دادگا ڕایگه‌یاند رابه‌ری تایفه‌گه‌ری تاوانباره‌ به‌ ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر دوو له‌ لایه‌نگرانی 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، په‌شێوی سه‌ری هه‌ڵدا و باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت سوتێنران و بنکه‌ی پاس و ئۆتۆمۆبێلی حکومه‌ت تێکدران و هێرشکرایه‌ سه‌ر پۆلیس و ڕۆژنامه‌وانان و ته‌له‌فزێۆن له‌ شارۆچکه‌ی پانشکوڵا له‌دووریی 250 کیلۆمه‌تر له‌ باکوری سیرسا.

پۆلیس ته‌قه‌ی کردوه‌ و گازی فرمێسک ڕێژ و لووله‌ی ئاوی به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌ به‌ خۆپێشانده‌ران بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG