Accessibility links

هیندستان: پابەندین بە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نەک سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران


وەزیری دەرەوەی هیندستان سوشما سواراج

هیندستان ڕایگەیاند تەنها پابەند دەبێت بەو سزایانەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەپاندوویەتی بەسەر ئێراندا نەک سزاکانی ئەمەریکا.

وەزیری دەرەوەی هیندستان سوشما سواراج وتی هەڵوێستی وڵاتەکەی سەربەخۆیە و پەیوەست نیە بە هیچ لایەنێکەوە.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی هیندستان وتی " هیندستان تەنها پابەندە بە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نەک ئەو سزایانەی کە تەنها لەلایەن یەک وڵاتەوە دەسەپێنرێن."

جێی ئاماژەیە هیندستان پەیوەندییەکی دووردرێژی ئابووری و سیاسی هەیە لەگەڵ ئێراندا بەهۆی ئەوەوە کە ئێران گەورەترین سەرچاوەی نەوتە بۆ هیندستان.

ڕۆژی دووشەممە سواراج چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف کەوت لە نیودەلهی کە بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی لە ڕەت کردنەوەی بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئەو سەردانەی ئەنجامدابوو.

حکومەتی هیندستان بێ ئەوەی باس لە وردەکارییەکان بکات ڕایگەیاند " زەریف باسی لەو گفتوگۆیانە کردووە کە لەگەڵ لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا ئەنجامیانداوە دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG