Accessibility links

هیندستان کڕینی فڕۆکەی جەنگی لە ڕوسیا پەسەند دەکات


حکومەتی هیندستان لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە کڕینی 33 فڕۆکەی جەنگی ڕوسی و نوێکردنەوەی 59 فڕۆکەی دیکەی پەسەند کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە بارودۆخی سنووری وڵاتەکە لەگەڵ چیندا تێکچووە.

وەزارەتی بەرگری هیندستان وتی کڕینی 21 فڕۆکەی میگ-29 و 12 فڕۆکەی جەنگی سوخۆی 181.48 ملیار ڕوپی تێدەچێت کە دەکاتە 2.43 ملیار دۆلار، هاوکات لەگەڵ کڕینی ئەو فڕۆکانەشدا وابڕیارە 59 فڕۆکەی دیکەی جۆری میگ-29 نوێبکرێنەوە.

گرژییەکانی نێوان چین و هیندستان لەسەر سنووری نێوانیان لە هەڵکشاندایە، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لەسەر سنووری نێوان دوو وڵاتەکە لە ڕۆژئاوای هیمالایا پێکدادان لەنێوان سوپای دوو وڵاتەکەدا ڕوویدا و لە ئاکامدا 20 سەربازی هیندی کوژران.

جێی ئاماژەیە زیاتر لە نیوەی کەلوپەلە سەربازییەکانی هیندستان ڕوسین، بەڵام لە 10 ساڵی ڕابردوودا هیندستان پەنای بردووە بۆ ئەمەریکا و ئیسڕائیل بۆ کڕینی چەکی پێشکەوتوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG