Accessibility links

پۆلیسی هیندستان ڕۆژنامەنووسێکی فەڕەنسی دەستگیر دەکەن


پۆلیسی هیندستان ڕۆژنامەنووسێکی فەڕەنسیان دەستگیر کرد لە کشمیر دوای ئەوەی یاساکانی هاتنە ناوەوەی پێشێل کردووە و بەبێ مۆڵەت وێنەی ڤیدیۆیی فلمێکی بەڵگەنامەیی گرتووە.

سەرۆکی پۆلیسی هیندستان ئیمتیاز ئیسماعیل بارای بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی وت ڕۆژنامەنووس کۆمیتی پۆڵ ئیدوار کە ڕۆژنامەنووسێکی ئازادە لە درەنگانێکی ڕۆژی شەممەدا لە ناوچەی کۆثیباج لە سریناگارای پایتەختی هاوینەی کشمیر دەستگیرکراوە.

بارای وتی ئێدوار ڤیزای کاری پێیە لە هیندستان کە تاوەکو مانگی دوانزەی ساڵی داهاتوو کاری پێدەکرێت، بەڵام ڤیزاکەی ڕێگەی پێنادات وێنەی ڤیدیۆیی فلیمی بەڵگەنامەیی بگرێت سەبارەت بە بابەتەکانی سیاسەت و ئاسایش.

بارای وتی سکاڵاکە بەپێی یاسای پاسپۆرتەکان تۆمارکراوە.

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیس کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی ئیدوار وێنەی فلیمێکی بەڵگەنامەیی گرتووە و چاوی بە ڕابەری جیاخوازەکان میر واعز فاروق کەوتووە و هەروەها چاوی بەو بریندارانە کەوتووە و وێنەی گرتوون کە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی سریناگاردا برینداربوون.

لە بەیاننامە فەڕمییەکاندا هاتووە دەڵێت لە ساڵی ڕابردووەوە لەو کاتەوەی خۆپیشاندانەکان دەستی پێکردووە دژی بە فەرمانڕەوایی هیندستان لە ناوچە جێناکۆکی لەسەرەکاندا زیاتر لە 3800کەس برینداربوون و کەسێکیش کوژراوە و زیاتر لە سەد کەسیش کوێربوون.

ئەفسەرێکی پۆلیس وتی " داوامان لێکرد لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەین سەبارەت بە چالاکییەکانی بەڵام ڕەتی کردەوە بێتە بەردەم پۆلیس. ئەو ڕێگە پێدراو نەبووە وێنەی ڤییۆیی بگرێت و لەکۆتاییدا دەستگیرمان کرد."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG