سەرۆک وەزیری هیندستان نارێندرا مۆدی بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتنی گوت ئێستا کاتی جەنگ نیە لە کاتێکدا کە ئاسایشی خۆراک و سوتەمەنی گەورەترین کێشەی جیهانن.
مۆدی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهایدا لە ئۆزبەکستان بە پوتنی گوت " دەزانم سەردەمی ئەمڕۆ سەردەمی جەنگ نیە، پێشترین بە تەلەفۆن ئەمەم پێوتوویت." گوتیشی دیموکراسی و دیپلۆماسی و گفتوگۆکردن جیهان پێکەوە دەهێڵنەوە.
لەلای خۆیەوە پوتن گوتی لە نیگەرانییەکانی مۆدی سەبارەت بە جەنگەکەی ئۆکرانیا تێگەیشتووە. گوتی " لە هەڵوێستی تۆ سەبارەت بە ململانێکە تێدەگەم، لە نیگەرانییەکانیشت تێدەگەم. دەمانەوێت بە زووترین کات ئەمە تەواو ببێت."
پوتن لە هەمان کۆبوونەوەدا لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگیشدا کۆبۆوە، ڕۆژی چوارشەممە دانی بەوەدانا چین نیگەرانی هەیە سەبارەت بە جەنگەکە.
هەریەک لە وڵاتانی هیندستان و چین و ڕووسیا و پاکستان و کازاخستان و ئۆزبەکستان کریجیستان و تاجیکستان و ئۆزبەکستان ئەندامی هەمیشەیین لە ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهایدا.
پوتن گوتی " بازرگانی نێوانمان گەشە دەکات، ئەوەش بەهۆی زیادکردنی هاوردەکردنی پەینی ڕووسیاوە بۆ بازاڕەکانی هیندستان، کە هەشت هێندە زیادی کردووە. هیواخوازم ئەمە یارمەتییەکی گەورە بێت بۆ کەرتی کشتوکاڵی هیندستان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆک وەزیری هیندستان بە پوتن دەڵێت ئێستا ' سەردەمی جەنگ نیە '
