Accessibility links

هیندستان قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕادەگەیەنێت


سەرۆک وەزیری هیندستان ناریندرا مۆدی وتی حکومەت بۆ ماوەی 21 ڕۆژ قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش وەکو ڕێوشوێنێک بۆ ڕیگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

مۆدی لە وتارێکدا وتی " مەترسییەکی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر لە ماڵەکانتان بێنە دەرەوە."

تا ئێستا هیندستان 482 حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە و 9 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش لە وڵاتەکەدا هەبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG