Accessibility links

حکومەتی هیندستان ئۆتۆنۆمی دەستوری بۆ کشمیر هەڵدەوەشێنێتەوە


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت حکومەتی هیندستان رۆژی دوو شەممە ئەو خودموختارییەی بۆ دەیان ساڵە هەرێمی کشمیر هەیبووە هەڵوەشاندەوە، ئەو کارەی توڕەیی پاکستانی دوژمنی سەرسەختی هیندستانی لێکەوتەوە و هەروەها مەترسی زیادبوونی کاری توندوتیژی لەو ناوچە زۆرینە موسڵمانە زیادبکات.

حیزبەکەی ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان فرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکرد تێدا رەوشی تایبەتی ستانی جامو و کشمیر هەڵدەوەشێنێتەوە ئەوەی لە دەستور هیندستاندا هاتووە. هەروەها پارتی دەسەڵاتداری ئاماژەپێکراو ی هیندی پرۆژە یاسایەکی پێشکەشکرد کە کشمیری هیندستان دەکاتە دوو ناوچەوە و راستەوخۆ لەژێر حوکمڕانی دەلهیدا دەبن.

بەر لە دەرکردنی ئەو پرۆژە یاسایە ، بە دەیان هەزار سەربازی زیاتری هێزی پشتیوانی لە ناوچەکەدا بڵاوکرانەوە و شەوی یەکشەممە دەسەڵاتدارانی هیندستان رێوشوێنی ئاسایشی توندیان گرتەبەر.

لەلایەکی ترەوە وەزیری نێوخۆی هیندی ئەمیت شا کەسی نزیک لە سەرۆک وەزیران ناریندرا مودی لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتدا رایگەیاند کە سەرۆک وەزیران فرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکردوە و تێدا مادەی 370 ی دەستوری هەڵدەوەشێنێتەوە ئەوەی ئۆتۆنۆمی دابووە هەرێمی کەشمیر و یاساکە دەستبەجێ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش لای خۆیەوە هەم هەنگاوەی هیندستانی سەرکۆنەکرد و بە ناشەرعی لەقەڵەمیدا ، لە بەیانامەکەی وەزارەتی دەرەوەی پاکستاندا هاتووە و دەڵێت، پاکستان بەشێکە لەم ناکۆکێیە نێودەوڵەتیە ، هەربۆیە پەنا بۆ هەموو بژارەکانی لەبەردەستدا هەن دەبات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر کارێکی ناشەرعی.

XS
SM
MD
LG