Accessibility links

هێزەکانی هیندستان بە هەڵە لانی کەم 14 هاوڵاتی مەدەنی دەکوژن


بەرپرسانی سەربازیی و حکومیی هیندستان دەڵێن هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ناگالاند بە هەڵە لانی کەم 14 هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامێکی ئاسایشیان کوشتووە.

وەزیری ناوخۆی هیندستان ئامیت شاه وتی " بەداخەوەیە " سەبارەت بە هەواڵی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ڕووداوێکی شەوی شەممەدا.

سەرۆک وەزیری ناگالاند نێفیو ڕیۆ بە ڕۆیتەرزی وت لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکە ئەنجام دەدرێت و و ئەوانەی بەرپرس بوون لەو کارە بە سزای خۆیان دەگەن، وتیشی ئەو ڕووداوە شکستێکی هەواڵگرییە.

وەزارەتی بەرگری هیندستان لە نیو دەلهی وتی لە هێرشەکەی هێزەکانی هیندستاندا لانی کەم دەیان کەس و کۆمەڵێک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون.

دانیشتوانی ناگالاند چەند جارێک هێزەکانی هیندستانیان تۆمەتبار کردووە بەوەی لە ئەرکەکانیاندا دژی یاخیبوان بە هەڵە دانیشتوانی مەدەنی بێتاوان دەکەنە ئامانج.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG