Accessibility links

زیاتر لە 8 ملیۆن کەس لە هیندستان توشی کۆرۆنا بوون


وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕایگەیاند ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا هەشت ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

لەڕووی زۆرترین ژمارەی توشبوونەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، هیندستان لە دوای ئەمەریکاوە لە پلەی دووەمدا دێت، لەکاتێکدا ئەمەریکا 9.1 ملیۆن توشبووی هەیە.

بەڵام ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە هیندستان 120 هەزارە و زۆر کەمترە لە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ئەمەریکادا کە تەنها ئەمڕۆ 230 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدانی تۆمارکردووە.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان وتی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتۆتە 8.040,203 کەس و 120,527 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی کۆرۆناوە لە هیندستان کەمترینە لە جیهاندا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG