Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی کۆرۆناوە لە هیندستان 50,000 کەس تێدەپەڕێنێت


لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هیندستان 941 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان گەیشتە 50,921 کەس.

لە ئێستادا هیندستان چوارەمین وڵاتە لە سەرانسەری جیهاندا لە زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە و لە دوای هەریەک لە ئەمەریکا و بەڕازیل و مەکسیکەوە دێت.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕۆژی دووشەممە بە هەمان شێوە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە زیادیکرد و 2.6 ملیۆنی تێپەڕاند، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 57,982 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

ئەنجومەنی توێژینەوەی تەندروستی هیندستان وتی ڕۆژی یەکشەممە 731,697 کەس پشکنینیان بۆ کراوە، تاوەکو ئێستا لە هیندستان نزیکەی 30 ملیۆن پشکنین بۆ ڤایرۆسەکە کراوە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG