Accessibility links

کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە هیندستان 300 هەزار تێدەپەڕێنێت


هیندستان ڕایگەیاند کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 300 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە، بەمەش ئەو وڵاتە بووە سێیەمین وڵات لەسەر ئاستی جیهان لەدوای ئەمەریکا و بەڕازیلەوە ئەو ژمارەیە تێپەڕێنێت.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان وتی کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبۆتەوە بۆ 303,720 حاڵەت، ئەوەش مانای ئەوەیە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا زیاتر لە 50 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکاتیش کۆی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە بەرزبۆوە بۆ 26,7 ملیۆن کەس.

ماوەی چەند هەفتەیەکە هیندستان هەموو ڕۆژێک ژمارەی پێوانەیی لە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکات، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووشدا 4454 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG