Accessibility links

لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 2 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان تۆمارکراوە


بەپێی داتا فەڕمییەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هیندستان زیاتر لە دوو هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 300 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، ئەمەش یەکێکە لە ژمارە پێوانەییەکان لە جیهاندا.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 295 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش کۆی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 15,6 ملیۆن حاڵەت. هاوکات هەر لەو ماوەیەدا 2023 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە هیندستان بەرزبۆوە بۆ 182,553 حاڵەت.

لە وتارێکدا سەرۆک وەزیری هیندستان نارێندرا مودی داوای لە هاوڵاتیان کرد هەوڵی زیاتر بدەن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا، ئەوەش لەپێناو ئەوەی جارێکی دیکە وڵاتەکە کوارەنتین نەکرێتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG