بەرپرسانی هیندستان ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی ڕووخانی بینایەکەوە لە قەراغ شاری مۆمبای هیندستان لانی کەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و ترسی ئەوەش هەیە دەیان کەس لەژێر پاشماوەکانی بیناکەدا مابنەوە.
کۆمسیاری شارەوانی شارۆچکەی بیواندی بانکاج ئاشیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " نیوەی بیناکە ڕووخاوە و ترسی ئەوە هەیە نزیکەی 25 بۆ 26 خێزان گیریانخواردبێت."
هێشتا هۆکاری ڕووخانی بینا سێ نهۆمیەکە نەزانراوە کە 54 شوێنی نیشتەجێی تێدایە.
تاوەکو ئێستا تیمەکانی فریاکەوتن نزیکەی 11 کەسیان ڕزگارکردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز